كەركوك. منداڵێك دوای رفاندنی بە40000 هەزار دۆلار ئازاد كرا

كەركوك. منداڵێك دوای رفاندنی بە40000 هەزار دۆلار ئازاد كرا
ژمارەیەك چەكداری نەناسراو چەند رۆژێك پێش ئێستە لەگەڕەكی غەرناتەی شاری كەركوك منداڵێك بۆ شوێنێكی نادیار دەرفێنن و پاشان بەبڕی 40000 هەزار دۆلار ئازادی دەكەن.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەك لەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری كەركوك لەلێدوانێكیدا راگەیاند: لەئەنجامی گەڕان و پشكنیندا دەوریەكانی پۆلیسی فریاكەوتن لەنزیك بینای كۆنی ئەكادیمیا لەگەڕەكی خەزرای شاری كەركوك ئەو منداڵەی كەوا چەند رۆژێك پێش ئێستە لەگەڕەكی غەرناتەی شاری كەركوك لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە رفێنرابوو و منداڵەكەش ناوی (عەلی ئەحمەد)ە دۆزیانەوە.
گوتیشی: دواتر ئەو منداڵە رادەستی كەسوكارەكەی كرا و ئاشكرابوو كەوا ئەو منداڵە لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕی 40000 هەزار دۆلار لەكەسوكارەكەیانیان وەرگرتوە و كوڕەكەیان ئازاد كردووە.

Top