وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بریاری منحه‌ی مانگانه‌ی بۆ 283 به‌ركه‌وتووی تری چه‌كی كیمیاوی دا
له مه‌وبه‌ریش به بریاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (254) له به‌ركه‌وتوانی تری چه‌كی كیمیاوی دوای ئه‌نجامدانی نۆرینی تایبه‌تی له‌لایه‌ن لیژنه‌ێكی پسپۆر ئه‌و منحه‌یان بۆ براوه‌ته‌وه به پێی بریارێكی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌رجه‌م به‌ركه‌وتوانی پارێزگاكانی كوردستان ده‌گرێته‌وه .
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بواری جینۆساید به تایبه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی كیمیا باران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی دۆڵی خۆشناوه‌تی رۆڵی به‌رچاویان بینیوه له گه‌یاندن و به‌دواداچونی ئه‌و پرۆژه‌یه و هاوكاری كردنیان جێگای دیار بووه .
شایانی باسیشه نۆرین و چاوپێكه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی له لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌رده‌وامه و جیا له‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی كاره‌باری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به به‌رده‌وامی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كات .
