دەزگای ئاسایش: تیرۆریستێک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستگیرکرا
لە راگەیەنراوێكدا كە كۆپییەكی بۆ (رووداو) نێردراوەن دەزگای ئاسایش ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە دەستگیركراوەكە \"لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانی بەوەدا نا كە سەر بە گروپی (عصبە المهاجرین و الانصار) بووە، كە یەكێكە لە گروپە جیهادییە سەلەفییەكانی ناو سوریا\"".
لەبارەی دەستگیركراوەكەشەوە لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە \""بەشداری لە شەڕەكانی ناو سوریا كردووە، پێشتر لە رێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل-ەوە رۆشتووەتە ناو خاكی توركیاو پاشانیش چووەتەوە وڵاتی سوریا بۆ پەیوەندیكردنی بە گروپە جیهادییەكانەوە بە مەبەستی جیهادكردن\"".
دەقی راگەیەنراوەكەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان:
شەوی 18 لەسەر 2013/11/19، لە گەشتی هاتووی نێوان ئەستەنبوڵ – سلێمانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی كەسێكی بە رەگەز كورد بە ناوی (س.ح.ف) دەستگیركرا كە سەربە گروپێكی سەلەفی تیرۆرستیە لە وڵاتی سوریا لەژێر ناوی (عصبە المهاجرین و الانصار) لەسەر بڕیار بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەی 2 لە یاسای بەرنگاربوونەوەی تیرۆر راگیراو، لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانی بەوەدانا كە سەربە گروپی (عصبە المهاجرین و الانصار) بووە كە یەكێكە لە گروپە جیهادییە سەلەفییەكانی ناو سوریا بەشداری لە شەڕەكانی ناو سوریا كردووە، پێشتر لە رێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل-ەوە رۆشتووەتە ناو خاكی توركیاو پاشانیش چووەتەوە وڵاتی سوریا بۆ پەیوەندیكردنی بە گروپە جیهادییەكانەوە بە مەبەستی جیهاد كردن.
ئێمە لە دەزگای ئاسایشی هەرێم، رایدەگەیەنین: چەندین كەسی راگیراوی ترمان لایە كە چوون بۆ وڵاتی سوریا بۆ پەیوەندی كردن بە گروپەی تیرۆرستیەكانەوە بەمەبەستی جیهاد كردن، هەروەها ەو كەسانەی كە هانی گەنجەكانیان داوە بۆ چوون بۆ سوریا بۆ جیهاد كردن ئەوانیش بەفرەمانی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەی 2 لە یاسای بەرنگاربوونەوەی تیرۆر راگیراون بۆ ئەنجامدانی كاری یاسایی.
راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان
رووداو "
