تەقینەوەیەك ژمارەیەك پێشمەرگە دەبێتە قوربانی
سەرچاوەیەك بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند: خۆكوژێك بەئۆتۆمبێلێكی بۆمب ڕێژكراوەوە لەبەردەم بارەگای فەوجی سێ ی یەكەی حەفتای هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان خۆی تەقاندەوە ، بەوهۆیەوە ژمارەیەك قوربانی لێكەوتۆتەوە ،لاشەی بریندارو كوژراوەكانیش گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی شارو شاۆچكەكانی دەورووبەری ناوچەكە. تائێستاش ژمارەی قوربانیەكان نەزانراوە.
وتیشی : ئەوپێشمەرگانە زۆربەی تازە دامەزراون و خەڵكی ناوچەكەن هەروەها تەقینەوەكە زیانی زۆری بەبیناكە گەیاندووە.
