سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە لەیلا زانا دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە لەیلا زانا دەكات
سێشەممە 26ـی 11ـی 2013 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە خاتوو لەیلا زانا پارلەمانتاری توركیای كرد.

لە دیدارێكدا خاتوو لەیلا زانا خۆشحاڵیی خۆی بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆك بارزانی نیشاندا. لەو دانیشتنەدا پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا خرایە بەر باس و گفتوگۆ و قسە لەسەر ئەو ڕێگەیانە كرا كە دەبنە هۆی پتەوتربوون و بەرەوەپێشەوەچوونی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و هەردوو لا جەختیان لە گرنگی و بایەخی ئاشتی كردووە و بە تاكە ڕێگەی چارەسەری كێشەكانیان لەقەڵەمدا. هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی ناوچەكە و پێگە و كاریگەریی هەرێمی كوردستان لەسەر پێشهاتەكان و چارەسەری گرفتەكان تاوتوێ كرا.

قسەكردن لەسەر یەكخستنەوەی ناوماڵی كورد و بایەخی یەكێتی و یەكدەنگیی هێزە كوردییەكان لە پرسە نەتەوەیی و چارەنووسسازەكاندا تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە بوو.
Top