نێچیرڤان بارزانی ورەجەب تەیب ئەدرۆغان ئەمڕۆ چەندین گرێبەست ئیمزا دەكەن

 نێچیرڤان بارزانی ورەجەب تەیب ئەدرۆغان ئەمڕۆ چەندین گرێبەست ئیمزا دەكەن
لە چوارچێوەی سەردانی خۆی بۆ توركیا، بڕیارە كاتژمێر 12ی ئێوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی تشرینی دووەم، سەرۆك وەزیرانی كوردستان نێچیرڤان بارزانی سەردانی تەلاری ئەنجومەنی وەزیرانی توركیا لە ئەنقەرەی پایتەخت بكات و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەدرۆغان كۆ ببێتەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی سۆندەقیقەی توركی بڵاویكردەوە كە چاوەڕوان دەكرێ لە كۆبوونەوەی هاوبەشی هەر دوو سەرۆك وەزیرانی كوردستان و توركیادا چەندین گرێبەست لە بارەی هەناردە كردنی نەوتی كوردستان لە رێگای توركیاوە بۆ بازارە جیهانییەكان ئیمزا بكەن.
Top