عارف تەیفور: داوا لەكوردەكان دەكات سەردانی بنكەكانی كۆمسیۆن بكەن بۆ تۆماركردنی ناوەكانیان

عارف تەیفور: داوا لەكوردەكان دەكات سەردانی بنكەكانی كۆمسیۆن بكەن بۆ تۆماركردنی ناوەكانیان
عارف تەیفور جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو داوا لە كوردەكان دەكات سەردانی بنكەكانی كۆمسیۆن بۆ نوێكردنەوەی تۆمارنامەی دەنگدەرانیان بكەن.

لەلێدوانێكدا عارف تەیفور جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند:

بەمەبەستی خۆ ئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو داوا لەسەرجەم هاونیشتمانی عێراق ودەنگدەرانی كورد لەكەركوك ودیالە وبەغدا وپارێزگاكانی تری عێراق دەكەم تۆمارنامەی دەنگدەرانیان نوێبكەنەوە تا بەشداربوونیان لەو پرۆسەی دیموكراسییەدا مسۆگەربكەن.



هەروەها وتیشی: پێویستە كوردەكان لەشارەكانی كوردستانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان وناوچە جێناكۆك لەسەرەكان وئەوانەی ماددەی 140ی دەستور دەیانگرێتەوە سەردانی نووسینگەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بكەن تاكو زانیارییەكانیان نوێبكەنەوە ودڵنیابن لە ناوەكانیان تاكو ئامادەبن بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتوودا
Top