سەرۆكی پەرلمانی توركیا گەیشتە بەغدا
سەرچاوەیەكی باوەڕ پێ كراو لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕایگەیاند:
پێش كەمێك بەر لەئێستا سەرۆكی پەرلەمانی توركیا جەمیل جیجاك گەیشتە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ولەلایەن چەند سیاسەت مەداریكی بەرزەوە پێشوازی لێ كرا .
سەرچاوەكە وتیشی: بڕیارە جەمیل جیجاك سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكات ودواتر چاویی بە نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بكەوێت وهۆكاری هاتنی بۆ عێراق بۆ پتەوكردنی پەیوەندیكانی نێوان هەردوو وڵاتە و بڕیاریشە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ساز بدات سەبارەت بەسەردانەكەی .
