پشوی فەرمی بەردەوامە 40 جار زەمین لەرزە ڕوویداوە
قایمقامی قەزای خانەقین محەمەد ئەمین مەلا حەسەن بە شەفەق نیوزی گووت: بۆپاراستنی گیانی هاووڵاتیان بەهۆی ئەو زەمین لەرزە بەهێزانەی ڕوویان لەناوچەكە كردووە پشووی فەرمی بەردەوامە دوای ئەوەی بۆماوەی چەند ڕۆژێكە زەمین لەرزە بەردەوامە .
مەلا حەسەن تەئكیدی كردەوە ، زەرەرو زیانەكان تۆماردەكرێن كە لە شەممەی ڕابردووەوە تاوەكو ئێستا 40 جار زەمین لەرزە ڕوویداوە .
زیاتر دواو گووتی: ترس و دڵە ڕاوكێ لەلای هاووڵاتیانی ناوچەكەهەیە ، هەروەها داوا لەحكوومەتی ناوەند و بەرپرسەكان و ڕێكخراوەكان دەكەین هاوكاری هاووڵاتیانی خانەقین بكەن بەهۆی ئەم ڕووداوانە و شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆدابین بكەن .
پارێزگاری سلێمانی بەهرۆز محەمەد سالح گووتی: شەوی ڕابردوو 500 رەشماڵمان بۆهاووڵاتیانی قەزای خانەقین ناردووە، هەروەها مانگی سووری عێراقی 150 رەشماڵی وەكو هاوكاری بۆ هاووڵاتیانی ناوچەكە ناردووە .
