حكوومەتی هەرێم: ڕێككەوتننامەی ژنێڤ هەنگاوێكی ئەرێنییە
دەقی بەیاننامەكەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە ماڵپەڕی فەرمیی حكوومەتی هەرێم بڵاوی كردووەتەوە:
\"حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە رێكەوتنی بەرایی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و گروپی ( 5+1 ) ئەمەریكا، بەریتانیا، فەڕەنسا، رووسیا، چین، ئەڵمانیا دەكات و بە هەنگاوێكی ئەرێنی دەزانێت.
حكومەتی هەرێم هیواخوازە رێكەوتننامەی بەرایی جنێف كە پەیوەستە بە بەرنامەی ناووكی كۆماری ئیسلامی ئێران، دەسپێكێك بێت بۆ گەیشتن بە رێكەوتننامەیەكی كۆتایی نێوان هەردوولا لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری ناوچەكە. "
