کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئافرەتان لە سلێمانی دەستی بەکارەکانی کرد

کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئافرەتان لە سلێمانی دەستی بەکارەکانی کرد
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئافرەتانی چالاک لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، لە شاری سلێمانی رێکخراوی ئارت رۆڵ دەستی کرد بە کارەکانی سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئافرەتان، واش بڕیارە کۆنفڕانسەکە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت، تێیدا چەندین بابەتی کلتوری و رۆشنبیری پێشکەش بکرێت.


سەرپەرشتیاری کۆنفڕانسەکە \"عەدالەت گەرمیانی\"" بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: \""دەمانەوێت لایەنە ئەرێنی و نەرێنیەکانی دۆزی ئافرەت لە هەرێمی کوردستان بگەیەنین بە ناوەوە و دەرەوەی وڵات.\""

عەدالەت گەرمیانی گوتی: \""تەنها نامانەوێت باس لە لایەنە نەرێنیەکانی دۆزی ئافرەت بکەین لە کۆمەڵگەی کوردی بەڵکو دەمانەوێت لایەنە ئەرێنیەکانیشی بخەینە بەر باس و گفتوگۆ.\""

وابڕیارە دوای کۆتایی هاتنی کارەکانی سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئافرەتان، هەمان کۆنفڕانس لە شاری کەرکوک بەڕێوەبچێت، سازکردنی ئەم کۆنفڕانسەش ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی بەگژدا چوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان."
Top