دوو تاوانباری بکوژ لە هەولێر دەستگیركران
عەمید عەبدولخالق تەڵعەت، بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، رایگەند: لە 5/11 تاوانبارێك بەناوی (د، ج، خ ) هەڵی كوتاوەتە سەر ماڵێك بەهاوكاری هاوسەری دووەمی كوژراوەكە و كەسێكی تر كە ئێستا لەدەرەوەی هەرێمی كوردستانە. دواترئەم سێ تاوانبارە دەچنە ماڵەكە و تاوان لێكراو بەخەبەردێنن و كلیلی قاسەكەی لێدەسەنن و دوای ئەوەی پارەكانی دەبەن، بە چەند گولـلەیەك دەیكوژن.
ئەوەشی خستە روو، هاوسەری دووەمی كوژراوەكە لەگەڵ ئامۆزایەكی كە كارەكتەری سەرەكی روداوەكەبوون دەستگیركراون، بەڵام كەسی سێیەم تا ئێستا دەستگیرنەكراوە.
