سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی قامیشلۆ ده‌كات
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
دوێنێ تەقینەوەیەک له شارى قامیشلۆ رۆژئاواى کوردستان ڕووی داوە و ژمارەیەک شەهید و برینداری لێ کەتۆتەوە.
ئێمە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەو کردەوە تیرۆریستییە بە توندی ئیدانە دەکەین و هاوخەمیی خۆمان بە کەسوکاری قوربانییەکان ڕادەگەیەنین، لە خوای گەورە داواکارین شەهیدەکان بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی، سەرەخۆشیی لە خۆمان و کەسوکاریان دەکەین و شیفای بەپەلەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
هەرێمی کوردستان ئامادەیە هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان پێشکەش بکات.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
2013/11/24
