قوتابخانەی داستان لە گوندی بێرسیاڤ كرایەوە
بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی قوتابیانی ناوچە شاخاوییەكان وگرنگی دانی زیاتر بە قوتابیانی گوندەكان و زیاتر هاندانیان بۆ گرنگی دان بە پرۆسەی خوێندن و فێركردن و دابین كردنی پاشە رۆژێكی باش بۆیان، لەسەر بودجەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان قوتابخانەی ئامادەیی داستانی تێكەلاو لە گوندی بێرسیاڤ لە دەڤەری بارزان كرایەوە، بە ئامادەبوونی هەریەك لە بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێرو شێخ دلێر بارزانی بەرێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر و ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتی و پیاوماقولانی دەڤەرەكە ئامادەیی داستان كرایەوە كەلەسەر دێزاینێكی نوێ و مۆدێرن بنیات نراوە بە گوژمەی 94ملیۆن دینار دروست كراوە، كە قواتبیانی زیاتر لە 10 گوندی سنورەكە سوود لە دروست كردنی ئەم قوتابخانەیە دەبینن، لە مەڕاسیمی كردنەوەی قوتابخانەكەش بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر لەگەڵ سەرجەم قوتابیانی قوتابخانەكە و مامۆستایانی قوتابخانەكە كۆبووە بۆ لەنزیكەوە گفت و گۆ كردن لەسەر كێشەو گرفتەكانیان و چارەسەر كردنی گرفتەكانیان و هیواشی خواست كە لەداهاتوو بتوانن ببنە نەوەیەكی كارا بۆكۆمەڵگا و رۆلی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشی بەرز نرخاند لە خزمەت كردنی كەرتی پەروەردەو فێركردن، دواتریش لەگەڵ كەسایەتی ناوچەكە كۆبووە بۆ لە نزیكەوە گوێ گرتن بۆ داواكارییەكانی ناوچەكە كۆبووە و بەلێنی دا هەموو توانایەكی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ سەرخستنی پرۆسەی پەروەردە لە گوندەكان.
