كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و نەوشیروان مستەفا دەستیپێكرد
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی (رووداو) لە كۆبوونەوەكەدا مەسەلەی پێكهێنانی كابینەی هەشتەم و بەشی گۆڕان لەو كابینەیەدا تاووتوێ دەكرێ.
هەڵسوڕاوێكی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی بەشی گۆڕان لە حكومەتی داهاتوو بە (رووداو)ی گوت \"ئەگەر ژمارەی وەزارەتەكان وەك خۆی بمێنێتەوە كە 18 وەزارەتن، بزووتنەوەی گۆڕان داوای چوار وەزارەت دەكات، كە یەكێكیان سیادی دەبێ\"".
ئاواتی شێخ جەناب، كە یەكێكە لە هەڵسوڕاوە دیارەكانی گۆڕان، ئومێدی بەو كۆبوونەوەیە هەیەو دەڵێ “ئەوەی شارەزاییمان هەبێ لەسەر رەفیقەكەی خۆمان (نەوشیروان مستەفا) سەردانی موجامەلە ناكات، بۆ هەر سەردانێك ئەگەر ئەنجامی هەبێ ئەوا سەردانەكە دەكات و ئەگەر ئەنجامی نەبێ نایكات”.
ناوبراو بەهەمانشێوە گەشبین بوو بە سەردانەكەی نەوشیروان مستەفا بۆ لای مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و گوتی \""لەهەموو حاڵەتێكدا ئەو سەردانە باشە، چونكە هەر هیچ نەبێ بەستەڵەكی پەیوەندی نێوان گۆڕان و پارتی دەتوێتەوە\"".
رووداو "
