کۆبوونەوەی بارزانی و نەوشیروان مستەفا دەستیپێکرد
دوای ئەوە نەوشیروان مستەفا دەچێتە شاری هەولێر بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی . لەو كۆبوونەوەیەدا باسی پێكهاتەی كابینەی هەشتەمی حكومەتی كوردستان و، ئەو پرسانە باسدەكرێن كە لە چەند ساڵی رابردوودا جێگەی ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسییەكان بوون .
بەپێی سەرچاوەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی رووداو ، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەتەنیا سەردانەكە ئەنجامدەدات و كۆبوونەوەكان لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تەنیا بەڕێوەدەچن. .
دوای هەڵبژاردنەكانی 25/7/2009، بۆ یەكەمجار مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە 22/11/2011 سەردانی شاری سلێمانی كرد و لەگەڵ نەوشیروان مستەفا كۆبووەوە.
دوای ئەو كۆبوونەوەیە، وەك وڵامدانەوەیەك بۆ سەردانەكەی بارزانی بۆ سلێمانی بە پێنج مانگ واتە لە 24/4/2013 نەوشیروان مستەفا سەردانی بارزانیی كرد لە پیرمام. هەروەها لە 17/1/2013 نەوشیروان مستەفا لەگەڵ هەریەك لە محەممەد فەرەج ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆبوونەوە. فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەو سەردانە بە (رووداو)ی راگەیاند كە كۆبوونەوەكەی نێوان مەسعود بارزانی و نەوشیروان مستەفا گرنگییەكی زۆری هەیە. گوتیشی كە ئەو دیدارە بۆ دانوستاندن نییە \"بەڵكو سەردانەكە زیاتر بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانە و گەیاندنی هەندێ پەیامە\"".
لەبارەی ئەو لایەنەش كە پەیامەكەی ئاراستە دەكرێت ، گوتی \""هەندێ پەیام دەگەیێنێ، بەتایبەتی بۆ دەرەوە كە كورد یەكڕیزەو ئەگەر یەكیشنەگرن ئەوا بیركردنەوەیان یەكە \"". سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی دڵنیاییدا كە \""سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر حیسابی هیچ لایەنێك، نە یەكێتی و نەهیچ لایەنێكی دیكە لەگەڵ كاك نەوشیروان كۆنابێتەوەو ئەوە لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان ناوەشێتەوە\"".
رووداو"
