مەسیحییەکان سکاڵا لەسەر حکومەتی عیراقی تۆمار دەکەن

مەسیحییەکان سکاڵا لەسەر حکومەتی عیراقی تۆمار دەکەن
یەکێک لە ئەندامانی کۆنگرەی یەکەمی برایەتی بەرتلە کە تایبەت بوو بە مەسیحییەکانی عیراق، رایدەگەیەنێت, حکومەتی عیراقی دەستوور پێشێل دەکات, ئەگەر بەو شێوەیە بڕوات وەک مەسیحییەکان لە دادگای نێودەوڵەتی سکاڵا لە دژی حکومەتی عیراقی تۆمار دەکەن.



ئەندامی کۆنگرەی برایەتی بەرتلە شمعون حاجۆ دنحا بۆ ئاژانسی ئاژانسی پەیامنێر گوتی: بەپێی دەستووری عیراقی نابێت لە ھیچ ناوچەیەکی ئاینزاکان زەوی بدرێت بە نەتەوەو خاوەن ئاینەکانی دیکە، ئەمە دەقێکی دەستوری عیراقییە و ئێمەی مەسیحیش دەنگمان بۆی داوە، بەڵام ئێستاکە حکومەتی عیراقی بە ئاشکرا لە ناوچەکانی بەرتلەو قەرەقۆش، زەوی دابەش دەکات، بەڵام بەسەر عەرەبەکانی شیعەو سووننە مەزھەبدا دابەشی دەکات نەک بەسەر مەسیحییەکانی ئەو ناوچانە، بۆیە ئێمە وەک مەسیحییەکانی عیراق تووشی مەترسی بووینەتەوە.

ھەمان ئەو ئەندامە گوتیشی: بۆ ئەوەی خۆمان لەو مەترسییە رزگار بکەین ئێمە وەک مەسیحییەکان بڕیارمانداوە لە دادگای نێودەوڵەتی سکاڵای یاسایی لەسەر دەوڵەتی عیراق تۆماربکەین چونکە تاوانبارە بە دەرچوون لە دەستوری دەنگبۆدراوی عیراق و بێدەنگبوون لەو تاوانانەی بەرامبەر بە مەسیحییەکان ئەنجام دەدرێت.
Top