له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى بۆریى نه‌وتى هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى 21ى ئه‌یلوولى ڕابردووى په‌رله‌مانى كوردستان و له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕییه‌كیش هه‌بووبێت، هه‌ڵبژاردنێكى ڕێكوپێكى سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه چوو و ئه‌وه‌ى گرنگه خه‌ریكه تا دێت فه‌رهه‌نگى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان جێگیر ده‌بێت\". ده‌رباره‌ى كابینه‌ى داهاتووى حكوومه‌تیش، ئاماژه‌ى به‌وه دا كه \""ئاره‌زوویه‌كى هه‌مه‌لایه‌نه له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه بۆ به‌شداریكردن له كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه و حه‌ز ده‌كه‌ن به‌رنامه‌یه‌ى هاوبه‌ش هه‌بێت بۆ پێكهێنانى كابینه\"".
سه‌رۆك وه‌زیران له‌باره‌ى ماوه‌ى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه گوتى: \""پێم وایه چوار ساڵى داهاتوو چوار ساڵى بیناكردنى داموده‌زگاكانه و به جددى كارى بۆ ده‌كه‌ین، پێم خۆشه لایه‌نه‌كانى دیكه به‌شدار بن، به‌ڵام مه‌رجى ته‌عجیزى له كه‌س قبوول ناكرێت، له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك كه تێڕوانینى هاوبه‌شمان هه‌بێت؛ حكوومه‌تى له‌گه‌ڵ پێك ده‌هێنن، ده‌مانه‌وێ چوار ساڵى داهاتوو چوارساڵى ئارامى، خزمه‌تگوزارى و خۆشگوزه‌رانى بێت\"".
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونى كرده‌وه \""پڕۆژه‌ى ئه‌و بۆرییه نه‌وته‌ى كه به‌پێى ڕێككه‌وتنێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا دامه‌زراوه؛ خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێت و وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان و تیمه‌كه‌ى به‌رده‌وام له‌سه‌ر پرۆژه‌كه كار ده‌كه‌ن و پێشبینى ده‌كه‌ین له سه‌رى ساڵى تازه‌وه ده‌ست به ناردنى نه‌وت بكه‌ین. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له ماوه‌یه‌كى داهاتوودا سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌م و ڕێككه‌وتنه‌كه و پڕۆژه‌كه بۆ حكوومه‌تى فیدرالى ده‌خه‌مه ڕوو و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌رچاویان ڕوون بكه‌ینه‌وه و له‌سه‌رى بگه‌ینه تێگه‌یشتێك كه سوودى بۆ هه‌موو عیراق ده‌بێت\"".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان؛ كه‌یسى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ به‌شداریكردن له شه‌ڕ ده‌چنه سووریا خرایه به‌ر باس و بڕیار درا لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تیى وه‌زیرى ناوخۆ و به ئه‌ندامیه‌تیى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان پێك بێت بۆ به‌دواداچوونى بابه‌ته‌كه و هۆكاره‌كانى و چۆنیه‌تیى ڕێگه‌لێگرتنى. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى ڕوونى كرده‌وه كه له وه‌زاره‌ته‌وه ڕێنمایى بۆ مامۆستایان و وتاربێژانى ئایینى ده‌رچووه تا له ڕێنمایى و وتاره‌كانیاندا له‌دژى ئه‌و حاڵه‌ته بوه‌ستنه‌وه.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌كارییه‌كانى بودجه‌ى ساڵى 2014ى هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا و له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه ده‌بێ له پڕۆژه یاساى بودجه‌ى ئه‌مساڵدا؛ خه‌رجى و داهاته‌كان به باشترین شێوه ئاماده بكرێن و بودجه‌ى وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى و زیادكردنى داهات ڕێك بخرێته‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه له پڕۆژه یاساى بودجه‌دا ڕه‌چاوى پێداویستیى فیعلیى وه‌زاره‌ته‌كان بكرێت و داهاتى ساڵى 2014ى هه‌رێمى كوردستان به باشترین شێوه كه خزمه‌تى هاووڵاتیان و پێشخستنى بواره جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان بكات؛ خه‌رج بكرێت، ئه‌مه‌ش پێویست ده‌كات به سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونى ساڵانى پێشوو؛ پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2014 كه‌موكورتیه‌كانى پێشووى تیادا چاره‌سه‌ر بكرێت و وه‌زاره‌ته‌كانى ڕاسپارد كه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانى بو‌دجه و به هیچ جۆرێك دوا نه‌كه‌وێت، چونكه په‌یوه‌ندى به ژیان و گوزه‌ر‌انى هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه.
له باره‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانیشه‌وه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا كه ڕۆژى 30ى نیسانى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام بدرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به نامه‌یه‌كى فه‌رمى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاگادار بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌كارى بكات تا له كاتى دیاریكراودا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هێرش موحه‌ڕه‌م سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان،؛ سوپاسى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كرد به‌وه‌ى كه ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌ى نیشان داوه. لاى خۆیانه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران به ناوى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه، سوپاس و پێزانینیان پێشكه‌ش كرد كه له ماوه‌ى كاره‌كه‌یدا ئه‌ركێكى گه‌وره‌ى به پاكى و باشى و دڵسۆزى و ڕێكوپێكى ئه‌نجام داوه و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست.
"
