له یەکەم رۆژی ساڵی داهاتوو چالاکییەکانی پایتەخت دەست پێدەکەن

له یەکەم رۆژی ساڵی داهاتوو چالاکییەکانی پایتەخت دەست پێدەکەن
لەگەڵ ھاتنی ساڵی تازە، لەیەکەم رۆژەوە چالاکییەکانی پایتەختی گەشتیاری عەرەبی دەست پێدەکەن.



گوتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری ھەرێم و ئەندامی لیژنەی کارەکانی پایتەختی گەشتیاری \"نادر روستی\"" رایگەیاند: بەپێی بڕیاری لیژنەکەیان چالاکییەکانی پایتەختی گەشتیاری کە شاری ھەولێر لە ساڵی ٢٠١٤ رێبەرایەتی دەکات، لە یەکەم رۆژی ساڵی تازە دەست پێدەکات.



ھەروەھا گوتیشی: تەواوی ئامادەکارییەکان لە قۆناغی جێبەجێکردندان و تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت."
Top