سبەى 50 کۆمپانیا لە هەولێر دەرفەتى کار دەخەنە ڕوو
بەپێی وتەى عارف حیتۆ بەرێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى کاروبارى کۆمەڵایەتى هەرێم ئەو پیشانگایە ماوەى یەک ڕۆژ بەردەوام دەبێت و 50 کۆمپانیاى ناوخۆیی و بیانى تێیدا بەشداری دەکەن و 300 هەلى کار دەخەنە بەردەم خەڵکى کوردستان، بەپێی سروشتى پیشانگاکەش داواکارانى کار بەپێی سیڤى تایبەت داواکارى کارکردن پێشکەش دەکەن و کۆمپانیاکانیش بەپێی کێبڕکێ پلەى کار دەدەن بە کار خوازان.
