100سۆپا بۆ19قوتابخانەی سنوری وەرتێ دابین كرا

100سۆپا بۆ19قوتابخانەی سنوری وەرتێ دابین كرا
/كارزان كانەبی/ناحیەی وەڕتێ
بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی پرۆسەی پەروەردەو فێركردن لە سنوری ناحیەی وەرتێ و دۆڵی خانەقا و چارەسەر كردنی گرفتە پەروەردەییەكانی ئەم ناوچەییە، بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بە یاوەری هەریەك لە سیروان سرینی قایمقامی قەزای رواندوز و كوێستان ئەحمەد بەرێوەبەری ناحیەی رواندوز ومامۆستا سەعید بەرێوەبەری پەروەردەی رواندوز لەگەڵ سەرجەم بەرێوەبەرانی قوتابخانە ئامادەییەی و بنەڕەتیەكانی سنوری ناحیەی وەرتێ و دۆڵی خانەقا كۆبوونەوە، سەرەتا بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر داوای لەسەرجەم مامۆستایان كرد كە رۆلێكی كاریگەر ببنین لەسەر هۆشیار كردنەوەی قوتابیان و پرۆسەی پەروەردە لەم ناوچە بەرفراوانە بۆ گرنگی دانی زیاتر بە ئاستی خوێندن و چەندین لایەنی گرنگی پەروەردەیی وخزمەت كردنی مامۆستایانی ئەم دەڤەرە و دابین كردنی پێداویستیەكانیان لەم سنورە لە رووی كەمی میلاك و كێشەی كۆنی بینایە و كەمی كەل و پەڵ و چەندین گرفتی تر، دواتریش بەرێوەبەری قوتابخانەكان چەندین كێشەو گرفت و پێشنیاریان بە یاداشتێك ئاڕاستەی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر كردو داواشیان كرد بە زووترین كات چارەسەری گرفتەكانیان بكەن، دواتریش بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بەلێنی دا بەدابین كردنی 100 ئامێری گەرم كەرەو سۆپا بەسەر قوتابخانەكانی ئەم دەڤەرە دابەش بكرێت وژمارەیەكی زۆر لە كەڵ و پەلی پێویستی پەراوگە بەسەر قوتابخانەكان دابەشكرا، لە ئایندەیەكی زۆرنزیكیشدا كێشەكانی كەمی میلاك و كۆنی بینایە و نۆژەن كردنەوەی قوتابخانە و كردنەوەی باخچەی ساوایان لەم سنورە جێ بەجێ بكرێت.

Top