هاتوچۆی كۆیە: لە ئەمڕۆوە بە فەرمی كامێرای چاودێریی خێرایی ئۆتۆمبێل دەخەینە كار
سەرچاوەیەك لە راگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی كۆیە بە پەیامنێری راگەیاند،ئەو كامێرایانە كە ژمارەیان ( 5 ) كامێڕای چاودێریە ئەمڕۆ لە شەقامەكانی ناوەوەو دەرەوەی شارۆچكەی كۆیە بە شێوەیەكی فەرمی دەكەونە كار.
گوتیشی، بۆ ئەوەیشوفێر بە دوور بێت لە سزای ماددی پێویستە پابەند بێت بە هێما هەڵواسراوەكان كە ڕادەی خێراییان لەسەر دیاریكراوە.
دەربارەی غەرامەی زیاد بەكارهێنانی خێرایی گوتی، غەرامەو سزاكان بەمشێوەیە دیاریكراون:لە 1 كیلۆمەتر بۆ 15 كیلۆمەتر سزاكەی 60 هەزار دینارە ، 16 بۆ 30 كیلۆمەتر سزاكەی 80 هەزار دینار، 31 مبۆ45 كیلۆمەتر سزاكەی 100 هەزار دینارە ...
رونیشیكردەوە كە ئەم تۆماكردنەوە ڕاستەوخۆ بە شێوەی وایەرلێس دەگوازرێتەوە بۆ بەشی سزای پارێزگاكان.
