وەزیری ناوخۆی هەرێم: پارێزگاری ئێستای سلێمانی یاساییە

وەزیری ناوخۆی هەرێم: پارێزگاری ئێستای سلێمانی یاساییە
-وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە یاسایی بوونی پارێزگاری ئێستای سلێمانی دەکاتەوە, وتی، ئێمە کار بەیاسایی ١٥٩ دەکەین.



وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەریم سنجاری، لە لێدوانێکدا رایگەیاند:\"پارێزگاری ئێستای سلێمانی یاساییە و ئێمە کار بەیاسایی ١٥٩ دەکەین.\""



ئەم لێدوانەی وەزیری ناوخۆی هەرێم لەکاتێکدایە کە ماوەیە پرسی یاساییبوون و نه‌بوونی پارێزگاری سلێمانی بۆتە جێگەی مشتوموڕ و مانشێتی رۆژنامەکانی داگیر کردوە.

رۆژی پێنجشەمەش لەسەر هەمان پرس، فڕاکسیۆنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبونەوە و لەکۆنوسێکدا بڕیاریاندا بە گفتوگۆ و بەشێوەیەکی یاسایی و دوور لەگرژی و ئاڵۆزی پرسی پارێزگاری سلێمانی چارەسەر بکەن."
Top