ھێڵی راستەوخۆی نێوان بەریتانیاو کوردستان دەکرێتەوە
محەمەد شێروانی لە ھۆبەی سیاسەت و پەیوەندییەکانی کونسوڵخانەی شاھانەی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان گوتی: وابڕیارە ھێڵێکی راستەوخۆی فرۆکەوانی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و بەریتانیا دەست پێبکات و بۆ ئەو مەبەستەش لەم ھەفتەیەدا سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ھێڵە ئاسمانییەکانی بەریتانیا و جێگرەکەی دەگەنە کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی کوردستان لەمەڕ ئەو بابەتە گفتوگۆ دەکەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێریش کەوتوون ئەو ھێڵە ئاسمانییەی دروست دەکرێت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە دەست پێدەکات و لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی لەندەن کۆتایی دێت.
