وەزیری ناوخۆی هەرێم: دۆخی ئەمنی سلێمانی جێگیرە

وەزیری ناوخۆی هەرێم: دۆخی ئەمنی سلێمانی جێگیرە
ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری سلێمانی و لەگەڵ هەریەک لە پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی سلێمانی و بەڕێوەبەری پۆلیسی بەشەکان کۆبۆوە، لە کۆبونەوەکەشدا باس لەدۆخی ئەمنی سلێمانی کرا.

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم \"کەریم سنجاری\"" لەدوای کۆبوونەوەکان و لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی پەیامنێر ئامادەی بوو رایگه‌یاند:\""سلێمانی وەکو هەر شارێکی دیکەی هەرێم وایە و هیچ جیاوازیەکی نییە بەلای ئێمەوەو جێگەی بایەخمانە بۆیە بەپەرۆشەوە چاودێری دۆخی ئەمنی دەکەین.\""

سەبارەت بەو رووداوانەی ئەم دواییەی سلێمانی، کەریم سنجاری گووتی:\""لە هەموو شارێک تاوان روودەدات بەڵام گرنگ ئەوەیە دەزگا ئەمنییەکان بە گرنگییەوە لەباودۆخەکە دەڕوانن و تاوانباران دەستگیر دەکەن.\""

هەرلەمیانەی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا وەزیری ناوخۆی هەرێم ئاماژه‌یدا:\""دۆخی ئەمنی شاری سلێمانی جێگیرە."
Top