نێچیرڤان بارزانی: ناردنەدەرەوەی نەوتی ھەرێم دەستکەوتێگی گەورەیە
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، ھەواڵی ناردنەدەرەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستانی بە تورکیادا پشتڕاستکردەوەو روونی کردەوە کە لە کۆتایی ئەمساڵ ئەو نەوتەی لە ھەرێمی کوردستان دەردەھێنرێت, دەنێردرێتە تورکیا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشدا: ئەو ھەنگاوە، کارێکی گەورەیە و کوردستانیان سوودێکی مەزنی لێوەردەگرن.
لەبارەی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستانیش لە حکومەتی بەغداوە، سەرۆکی حکومەت وتی: ئەو بەشە بودجەیەی کە ئێستاکە دەگاتە ھەرێمی کوردستان کەمترە لەو بڕەی دیاری کراوە، واتە ئەو بڕە بودجەیەی دەگاتە ھەرێمی کوردستان زۆر کەمترە لە %١٧ی بڕیارلێدراوی بەشە بودجەی کوردستان کە لە پەرلەمانی عیراقی پەسەندکراوە.
