500 چاودێر بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو ئامادەدەكرێن
گۆڤەند شەفیق، لە تۆڕی چاودێری تەمموز، بۆ ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر گوتی: ئەمڕۆ تۆڕی چاودێری تەمموز بۆ هەڵبژاردنەكان، دەستی بە ئەنجامدانی 20 خوولی ڕاهێنان كردتاوەكو 500 كارمەند ڕابهێنێت بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی بەرێوچوونی پرۆسەكانی هەڵبژاردن چاودێری پرسەكە بكەن.
هەروەك باسی لایەنی هاریكاری پڕۆژەكەشی كرد كە ڕێكخراوی پوفەرشی ئەڵمانی هاریكارییان دەكات و ڕێنمایی لەبارەی ڕاهێنانەكانیان پێدەدات.
