پێش كۆتایی ساڵ فۆرمی نوێی خۆراك دابەشدەكرێت

پێش كۆتایی ساڵ فۆرمی نوێی خۆراك دابەشدەكرێت
لەئێستادا چاپكردنی فۆرمی نوێ خۆراك بۆ ساڵی 2014 تەواو بووە و لەپێش كۆتایی ئەمساڵ بەسەر خێزانەكاندا دابەش دەكرێت بۆ ئەوەی لەسەرەتای ساڵی نوێوە بەو فۆرمە نوێە كار بكرێت و بەشە خۆراك وەربگرن.
بەیان ئەحمەد رێكخەری پسولەی خۆراك لەبەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی خۆراك لەسلێمانی رایگەیاند: لەلایەن وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراقی فیدراڵ ئاگادار كراینەوە كەوا فۆرمی خۆراكی نوێ بۆ ساڵی 2014 تەواو بووە و پێش كۆتایی ساڵ دابەشی سەر هاوڵاتیان دەكرێت.
گوتیشی: جۆری فۆرمی ساڵی 2014دا وەكو ساڵانی رابردوو دەبێت بەهەندێك دەستكاریەوە كە ئەویش جۆری كاغەز و مەرەكەبی فۆرمەكان لەجۆرێكی باشتر دەبێت و هەر لەسەرەتای ساڵی 2014ەوە مامەڵە بەو فۆرمە نوێیە دەكرێت.

Top