ئاشتی هه‌ورامی: له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو نه‌وتی هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كه‌ین
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویكردۆته‌وه له وتارێكدا له كۆنفرانسی لووتكه‌ی ئاتلانتیك بۆ وزه، ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: رۆژ له دوای رۆژ له هه‌رێمی كوردستان كێڵگه‌ی نه‌وت ده‌دۆزرێته‌وه، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی كه رۆژانه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكرێ ده‌رفه‌تی گونجاو له به‌رده‌سته.
گوتیشی: خواستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه ڕۆژانه دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات، به‌ڵام بۆ ئه‌و مه‌به‌سته حكومه‌ت پێویستی به ته‌كنۆلۆژیایه‌كی پێشكه‌وتوو و راكێشانی بۆریی نه‌وت و ئه‌زموونی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
ئاشتی هه‌ورامی راشیگه‌یاند: هه‌نارده كردنی گازی سروشتی و نه‌وت له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه مافێكی ره‌وای هه‌رێمه، بۆ هه‌نارده كردنی نه‌وت و گازی هه‌رێمیش پێویستیمان به‌وه نییه كه له هیچ كه‌س و لایه‌نێك داوای مۆڵه‌ت بكه‌ین، چونكه ده‌ستووری عێراقی فیدراڵ ئه‌و مافه‌ی به ئێمه داوه.
وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان ئاشكرای كرد كه ئێسا له سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستاندا سه‌رقاڵی راكێشانی بۆریی نه‌وتن و بۆ باشتر كار كردنی ئه‌و بۆرییانه كار و تاقی كردنه‌وه‌ی پێویست ده‌كرێت.
گوتیشی: بۆ یه‌كسان كار كردنی سیسته‌می ئێمه و سیسته‌می توركیا له نێوان هه‌ردوولادا چه‌ندین كاری هاوبه‌ش ئه‌نجام دراون و ئه‌نجام ده‌درێن و كاتێك كۆتایی به‌و ئاماده‌كارییانه هات ئه‌وا ده‌ست به هه‌نارده كردنی نه‌وت ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر هیچ جۆره كێشه یا گرفتێكی نوێ ده‌ر نه‌كه‌وێ ئه‌وا له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا ده‌ست به هه‌نارده كردنی نه‌وت بۆ توركیا ده‌كه‌ین.
