به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پۆستى پارێزگای سلێمانی، ئه‌مرۆ فراكسۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبونه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌مو لایه‌نه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی یه‌كلایی بكرێته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كۆكبون كه ئه‌و كێشه‌یه له رێگای لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه یه‌كلایی بكرێته‌وه و میكانزمی گونجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه، هه‌روه‌ها گفتوگۆكانیش به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ده‌ربازبون له‌و كێشه‌یه‌ی له سلێمانی سه‌ری هه‌ڵداوه.