لە موسڵ چوار خێزانی كوردی دیكە شارەكەیان بە جێهێشت

لە موسڵ چوار خێزانی كوردی دیكە شارەكەیان بە جێهێشت
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ رایگەیاند: لە هەفتەی رابردوودا چوار خێزانی دیكەی كورد كە 23 كەس دەبوون شاری موسڵیان بە جێهێشتووە.

راشیگەیاند: ئەو خانەوادانە ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە لەو شارە ژیان بەسەر دەبن، لەم ماوەیەدا بە هۆی هەڕەشەی تیرۆریستان و گرووپە توندڕەوەكان بە ناچاری بەرەو دەشتی موسڵ رایانكردووە.

جێی باسە ماوەیەكە گرووپە تیرۆریستی و توندڕەوەكان كوردانی شەبەك و ئێزیدییان كردۆتە ئامانج.
Top