دەرگای تۆماركردنی قەوارە سیاسیەكان كۆتایی هات

دەرگای تۆماركردنی قەوارە سیاسیەكان كۆتایی هات
دەرگایی تۆماركردنی ناوی قەوارە سیاسیەكان لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق كۆتایی پێهات.

عەبدولڕەحمان خەلیفە بەرپرسی پەیوەندیە جەماوەریەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان راگەیاند: كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ئەهەڵبژاردنەكان لەعێراق ئەمڕۆ چوارشەممەی وەكو دوایین رۆژی تۆماركردنی ناوی قەوارە سیاسیەكان دەست نیشان كرد و تاوەكو ئێستەش 197 قەوارەی سیاسی ناوی خۆیان تۆماركردووە و لەكۆی ئەو ژمارەیەش 142یان پەسەند كراون بۆ بەشداری كردنیان لەهەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

گوتیشی: لەئێستادا كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەئامادەكاریەكی چڕدایە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كەوا بڕیارە لە30 نیسانی ساڵی 2014دا بەرێوەبچێت.
Top