ئەمساڵ 133خێزانی كورد لە ئێرانەوە لە ڕێگەی سنوری حاجی ئۆمەران گەراونەتەوە
بەرپرسی بنكەی كۆچ و كۆچبەرانی حاجی ئۆمەران سدقی حەسەن، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ڕۆژانە گەڕانەوەی كوردانی ئاوارەبووی ووڵاتی ئێران لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامی هەیەو لە ماوەی ئەمساڵدا 133خێزان كە پێك هاتوون لە 320 كەس گەڕاونەتەوە شارو شارۆچكەكانی خۆیان.
وتیشی، تەواوی خەرجی گواستنەوەیان و ئاسانكاریەكان بۆ دەرهێنانی ناسنامەو رەگەزنامەو بەردەوام بوونی مناڵەكانیان لە خوێندن لە ئەستۆی كۆچ و كۆچبەرانەو بۆ ئاوارە گەراوەكان دەستە بەر دەكرێت.
