دەستگیركردنی تاوانبارێك لەكەركوك

دەستگیركردنی تاوانبارێك لەكەركوك
دوای ئەوەی ژمارەیەك هاووڵاتی لە سنوری گەڕكی (شۆریجە)ی شاری كەركوك سكاڵایان لە دەزگائەمنیەكان تۆمار دەكرد بەوەی كە دزییان لیكراوە بۆیە بۆ ئاشكرا كردن ودەستگیركردنی



ئەو تاوانبارانەی كە ئەو دزیانە ئەنجام ئەدەن دوای بە دواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری ورد

هێزەكانمان بە هاوبەشی لە گەل بەشی نەهێشتنی تاوان لە بنكەی پۆلیسی ئازادی توانیان لە هەڵمەتێكدا لە گەرەكی (شۆریجە) تاوانبارێك دەستگیربكەن بە ناوی (ر.ه.ر)تاوانباری ناوبراو دوای ئەنجامدانی لێكوڵینەوە لە گەڵیدا دانی بەوەدا نا كە بڕێكی زۆر پارە و زێری دزیوە

لە چەندین ماڵی هاوڵاتیان لە گەرەكەكانی (ئسیكان , ئیمام قاسم , شۆریجە , ئاشتی) هەروەها

دانی بەوەدانا كە لەیەكیك لە ماڵەكان دەمانچە و چەكی دزیوە و دوای دەستگیركردنی رەوانەی

دادگا كرا..
Top