ھەر فەرمانبەرێکی گرێبەست ببێتە ھەمیشەیی ئەگەر ساڵێکیش خزمەتی ھەبێت بۆی ئەژمار دەکرێت

 ھەر فەرمانبەرێکی گرێبەست ببێتە ھەمیشەیی ئەگەر ساڵێکیش خزمەتی ھەبێت بۆی ئەژمار دەکرێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بەپێی رێنمای 39ھەر فەرمانبەرێک گرێبەست بێت و ببێتە ھەمیشەیی ئەگەر ساڵێکیش خزمەتی ھەبێت بۆی ئەژمار دەکرێت.

دلێر تارق وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: پێشتر وەزارەتی دارایی بڕیاردا کە ھەر فەرمانبەرێک سێ ساڵ گرێبەست بێت دەبێتە ھەمیشەیی ، بەڵام ئێستا بڕیاردراوە کە ئەو فەرمانبەرانە خزمەتی گرێبەستیشیان بۆ ئەژمار دەکرێت.

دلێر تارق گوتیشی: رێنمای39تەنھا ئەو فەرمانبەرانە ناگرێتەوە کە سێ ساڵ خزمەتیان ھەیە وده‌بنە ھەمیشەیی، بەڵکو ھەر فەرمانبەرێک بە ھەر جۆرێک ببێتە ھەمیشەیی ئەگەر ساڵێکیش خزمەتی ھەبێت بۆی ئەژماردەکرێت.
Top