نزیكەی 50 كەس دادەمەزرێندرێت و بەشە كۆمەڵایەتییەكان ناگرێتەو
بەرێوەبەری گشتی گشتی پەروەردەی گەرمیان دارا ئەحمەد بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ بەهۆی كەمی مامۆستا لە هەندێ بواردا و هەروەها كەمی كارگوزار لە ناوەندەكانی خوێندن، پەروەردەكەیان پێویستی بە ژمارەیەك مامۆستا و كارگوزار هەیە و بۆ ئەو مەبەستە پاش ئاراستەكردنی نوسراو بۆ وەزارەتی پەروەردە، لە لایەن وەزارەتی داراییەوە رەزامەندی نیشاندراوە لە سەر 49 كەس كە بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێن.
وتیشی، ئەو 49 كەسە، نۆ كەسیان بۆ سنووری پەرورەدەی كفرییە و 40 كەسیان بۆ سنوورەی پەروەردەی كەلارە و لەو ڕێژەیەش 20 یان بۆ كارگوزارە.
دارا ئەحمەد ئاماژەشیدا : هەركەسێك ئارەزوومەندە داواكاری پێشكەش بكات، با سەردانی پەروەردەی كەلار و كفری بكات و كێبڕكێی دامەزراندیش لەسەر پسپۆری و نمرە دەبێت.
رونیشكردەوە، زیاتر پێویستیان بەدەرچووانی بەشە زانسیتییەكانە و بەشە كۆمەڵایەتییەكان ناگرێتەوە.
