نێچیرڤان بارزانی: یەكگرتوو داواكارییەكیان نییە كە جێبەجێ نەكرێت... محەممەد فەرەج: مەبدەئیییەن ڕێككەوتووین لەسەر ئەوەی كە حكوومەتی بنكەفراوان پێك بێنین

نێچیرڤان بارزانی: یەكگرتوو داواكارییەكیان نییە كە جێبەجێ نەكرێت... محەممەد فەرەج: مەبدەئیییەن ڕێككەوتووین لەسەر ئەوەی كە حكوومەتی بنكەفراوان پێك بێنین
نێچیرڤان بارزانی ڕایدەگەیەنێت كە ئەوان وەك پارتی خۆشحاڵن بەوەی كە یەكگرتوو داواكارییەكیان نییە كە جێبەجێ نەكرێت. ئەو دەڵێت لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامیدا بڕیاریشیان داوە لیژنەیەكی هاوبەش بۆ چۆنیەتیی بەشدارییان لە كابینەی هەشت پێك بهێنین. گوتیشی، \"كاتێك لەسەر بەرنامە ڕێك بكەوین كشانەوە یان نەكشانەوەی لایەنێك لە كابینەی داهاتوو ئەو مەترسییە دروست ناكات.\""

پاش كۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی دانوستانكاری پارتیی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستاندا كە زیاتر لە سەعاتێكی خایاند، نێچیرڤان بارزانی لە كۆنگرەیەكی هاوبەشدا لەگەڵ ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، محەممەد فەرەج ڕایگەیاند، \""كۆبوونەوەمان لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی چوارچێوەی گۆڕینەوەی بیروڕا بووە و خۆشحاڵین كە یەكگرتوو مەتلەبی \""تعجیزی\""ـیان نییە.\"".

نێچیرڤان بارزانی گوتیشی، \""بڕیارمان داوە لیژنەیەكی هاوبەش لە پارتی و یەكگرتوو دروست بكەین و لە چۆنیەتیی دانوستانیشیاناد لەگەڵیاندا كۆ دەبینەوە و گرفتێكی ئەوتۆ لە بەشداریكردنیان لە كابینەی داهاتوو نابینرێت.\""

دەربارەی چۆنیەتیی دابەشكردنی ئۆستەكانی كابینەی داهاتوو، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند \""شەڕی ئێمە لەسەر پۆست نییە، بیروبۆچوونەكان بە هیی یەكگرتوویشەوە وەهایە كە دەمانەوێت بزانین بەرنامەی حكوومەت چۆن بێت و دەمانەوێت هەمووان لە حكوومەتدا تێیدا بەشدار بن. دواتر دێینە سەر دابەشكردنی پۆستەكان.\""

حكوومەتێك كە بتوانێت لە ئاست چاوەڕوانییەكانی خەڵكی كوردستاندا بێت. چونكە ئەم چوار ساڵە زۆر گرینگن بۆ هەرێم و دەمانەوێت دەوڵەتی دامەزراوەییمان هەبێت و بەروڕووی گەندەڵی ببینەوە و شەفافییەت هەبێت و بیانكەین بە بەرنامەی كاری چواری ساڵی داهاتووی حوومەتی هەرێم.

دەربارەی شاندی ئێرانیش كە ئێستا لە سلێمانییە، گوتی \""من بینیومن و دواتر چوون بۆ سلێمانی، ئەوان(كۆماری ئیسلامیی ئێران) بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا هاتوون و بە لایانەوە گرینگە كە هەرێمی كوردستان كێشەی تێدا نەبێت و سەقامگیر بێت.\""

ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامییش، محەممەد فەرەج، لە كۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەكەدا دەربارەی دانوستانی ئەمڕۆیان لەگەڵ شاندی پارتی ڕایگەیاند، \""داوایان لێ كردین بۆ هاوبەشیكردن لە كابینەی هەشتەم، گفتوگۆمان لەبارەوە كرد، كە پێویستە حكوومەتێكی شەراكەتی حەقیقی بێت و چارەی كێشەكانی لەگەڵ بەغدا بكات.\"" زیاتر گوتی، \""دەمانەوێت بە هەمووان هەوڵ بدەین سەقامگیرییەك دروست بكەین تا كێشەكانمان لەگەڵ بەغدا ئەو پرسانەی هێشتا بە هەڵپەسیردراوی ماونەتەوە چارە بكرێن. مەبدەئیییەن ڕێككەوتووین لەسەر ئەوەی كە حكوومەتی بنكەفراوان پێك بێنین.\""

ئەمینداری یەكگرتوو هەروەها گوتی \""كۆبوونەوە لەگەڵ كۆی لایەنەكان گرینگە و گرژییەكان ناهێڵێ و لایەنە باشییەكانی زیاترن و یڵك نزیكتر دەبینەوە.\""

شیاوی وەبیرهێنانەوەیە كە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چورارشەممە، شاندی پارتی كە له‌ جێگری سه‌رۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و راپسێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێم، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی، فازل میرانی و د. رۆژ و ئازاد به‌رواری و مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی سه‌ركرداتیی پارتی پێك هاتووە لەگەڵ شاندی دانوستانكاری یەكگرتوو كە لە ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو،محەممەد فەرەج و یاریده‌ده‌ری ئه‌میندار، سه‌لاحه‌دین بابه‌كر و مه‌ولوود باوه‌مراد و محه‌ممه‌د ره‌ئووف و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی یه‌كگرتوو پێك هاتبوو كۆ بوونەوە.

ئەم كۆبووونەوەی پاش كۆبوونەوەی شاندی پارتییە لەگەڵ هەریەك لە یەكێتیی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕاندا كە دووشەممەی ڕابردوو لە سلێمانی ساز درا. هەرسێ لایەن پاش كۆبوونەوەكانیان ڕایانگەیاند كە تێروانیان بۆ بەرنامەیەكی هاوبەش تا كابینەی داهاتوو كاری لەسەر بكات لێك نزیكن."
Top