لە دوێنێوە شاندێكی ئێرانی لە هەرێمی كوردستانە

 لە دوێنێوە شاندێكی ئێرانی لە هەرێمی كوردستانە
لە سەروبەندی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، شاندێكی ئێرانی سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.

بیلال سلێمان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی هەواڵەكەی بۆ (رووداو) پشتڕاستكردەوە، كە ئەو شاندە ئێرانییە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەتەوە.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵ گوتیشی \"ئێمە شاندە ئێرانییەكەمان بینیوە‌و لەگەڵیان كۆبووینەتەوە\"".

هەروەها نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای کۆبوونەوەی شاندی پارتەکەی لەگەڵ شاندی یەکگرتوو، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، کە ئەوانیش وەفدەکەیان بینیوە.




رووداو "
Top