ئەنجامدانی كۆنفرانسێكی تایبەت بەهەڵبژاردنی لیستی دەنگدەران لەكەركوك

ئەنجامدانی كۆنفرانسێكی تایبەت بەهەڵبژاردنی لیستی دەنگدەران لەكەركوك
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەهۆڵی نەورۆز لەژێر ناونیشانی (بۆمسۆگەركردنی دەنگت بەیانەكانت نوێ‌ كەوە)



كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئۆفیسی كەركوك هەستا بە ئەنجامدانی كۆنفرانسێكی تایبەت سەبارەت بە تۆماری دەنگدەران ژمارەی ئەو كەسانەی لەكەركوك دەنگدەدەن بەهاوكاری و هەماهەنگی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و سەرجەم دەزگاكانی ڕاگەیاندن لەشارەكە بۆهەڵبژاردنی 2014 .

فەرهاد تاڵەبانی سەرۆكی ئۆفیسی كەركوك لەلێدوانێكی تایبەت بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند : ئامانجی سەرەكیمان لەئەنجامدانی ئەم كۆنفرانسە بریتیە لە بەئاگابوونی هاووڵاتیان لەدڵنیابوونەوەیان لەناوەكانیان

لەبنكەكانی دەنگدان ودۆزینەوەی ناوەكانیان ، بۆئەوەی هیچ هاووڵاتیەكی شاری كەركوك بێ‌ بەش نەبێت لەوماف و ئەركە نیشتیمانیەی خۆی و دەنگی خۆی بەئازادی بدات ، ئەمەش بۆئەوەیە دەزگاكانی ڕاگەیاندن و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی هەستن بەهۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان بۆگەڕان لەناوەكانیان و دڵنیابونەوەیان لەبوونی ناوەكانیان لەبنكەی دەنگدان .

فەرهاد لە درێژەی قسەكانی دا ووتی : تاكوئێستا ئەوئامارەی لەبن دەستی ئێمەیە وەكو ئۆفیسی كەركوك ، لەكەركوك و دەوروبەری 87222 دەنگدەر لەكەركوك هەیە .
Top