سلێمانی.. بەرپرسی پاسەوانە تایبەتەکانی تاڵەبانی لە ماڵەکەی خۆی کوژرا

 سلێمانی.. بەرپرسی پاسەوانە تایبەتەکانی تاڵەبانی لە ماڵەکەی خۆی کوژرا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە پاسەوانێکی تایبەتی جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵەكەی خۆی و پێش گەڕانەوەی بۆ ئەڵمانیا كوژرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڕەكی كانی با (رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی) سەروەت حەمەرەشید، بەرپرسی پاسەوانە تایبەتەکانی جەلال تاڵەبانی، لە ماڵەكەی خۆیدا كوژرا.

بە گوتەی كەسوكارەكەی کە بۆ ماڵپەری KNNی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان قسەیان کردووە بڕیاربووە ئەمڕۆ سەروەت حەمەڕەشید بگەڕێتەوە ئەڵمانیا بۆ ئەو نەخۆشخانەیەی تاڵەبانی لێیە، بەڵام لە كاژێر 5:00 لە چێشتخانەی ماڵەكەیدا كوژراوە.

عەمید نەوزاد، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی، بۆ (رووداو) هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە، بەڵام ئامادەنەبوو هیچ زانیارییەك بدات ‌و گوتی: \"لە شوێنی رووداوەكەم و لێكۆڵینەوە دەكەین\"".

سكرتاریەتی جەلال تاڵەبانی هەواڵەكەی پشتڕاستكردووەتەوە‌و رایگەیاندووە، \""دەستێكی نادیار تەقەی لە سەروەر حاجی رەشید كردووە\""‌و ئاماژەی بەوەش داوە كە ناوبراو كێشەی لەگەڵ هیچ كەسێكدا نەبو‌وە.

سەروەت حەمەڕەشید، لە دایکبووی ساڵی 1971بوو، بەرپرسی پاسەوانە تایبەتەکانی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بوو.






رووداو "
Top