به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانى له هه‌ولێر ڕێوڕه‌سمى ئاهه‌نگى ده‌رچوونى خولى 18 و ده‌ستپێكردنى خولى 19ى ئه‌كادیمیاى (پ.د.ك) به‌رێوه‌چوو
له رێوره‌سمه‌كه‌دا قادر قه‌چاخ سه‌رۆكى ئه‌كادیمیاى پارتى له وته‌ێكدا پیرۆزبایى ده‌رچوونى له به‌شداربووانى خولى 18 كرد و به‌خێرهاتنى به‌شدارانى خولى 19ى كرد و بوون و به‌رده‌وامیى ئه‌م خولانه‌ى به‌گرنگ و پڕبایه‌خ لێكدایه‌وه.
دواتر سه‌رۆك بارزانى له وته‌ێكدا، وێراى پیرۆزبایى له 58 قوتابى ده‌رچووى خولى هه‌ژده‌هه‌مین، هاوكات بوونى ئه‌كادیمیاى پارتى به ده‌ستكه‌وتێكى مه‌زن لێكدایه‌وه و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌شداربووانى خولى نۆزده‌هه‌مین خواست.
وتاره‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تى وابه‌سته به پێگه‌یاندنى كادیران و به‌هێزكردنیان به چه‌كى زانست و مه‌عریفه هه‌ڵوه‌سته‌ى كرد و مێژوى دوێنێى و ده‌ستكه‌وته‌كانى به‌سته‌وه به ئه‌مرۆى هه‌رێمى كوردستان و گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى هه‌رێم، بارزانى له‌وتاره‌كه‌یدا گوتى ئێمه قه‌رزداى خه‌بات و قوربانیدانه‌كانى جه‌نابى بارزانى نه‌مر و شۆرشى ئه‌یلولین، چونكه له‌دایكبوونى پارتى و دواتریش خودى شۆرشى ئه‌یلول له‌و كاتانه‌دا بوون كه هه‌موو دوژمنان كاریان له‌سه‌ر بێ ئومێدكرنى كوردان ده‌كرد، به‌ڵام بارزانى نه‌مر به دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و به‌شداریكردنى له كۆمارى كوردستان و ڕێڕۆیشتنه مێژژوییه‌كه‌ى بۆ یه‌كێتى سۆڤیه‌تى جاران و په‌ڕینه‌وه‌یان له ئاراس مێژووێكى گه‌شیان تۆماركرد، هه‌روه‌ك گوتیشى كه پارتى وه‌كو حزبێكى كوردستانى و نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانى كارى له‌سه‌ر به‌هێزكردنى باوه‌ر و متمانه و پشتبه‌خۆبه‌ستنى تاكه‌كانى كورد كردوه، ڕوو به ئاماده‌بووان و ده‌رچووانى خوله‌كه‌ش سه‌رۆك بارزانى گوتى ئه‌ركى ئێوه ئه‌ركێكى قورس و گرنگه و ده‌بێ زیاتر بچنه نێو چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه و هێزى نه‌ته‌وه‌په‌روه‌رى و باوه‌ربه‌خۆبوون له نێویاندا قوڵتر و تۆكمه‌تر بكه‌ن به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و جیل و نه‌وه‌یه‌ى كه له دواى راپه‌رینه‌وه له‌دایك بوون.
له كۆتایى رێوره‌سمه‌كه‌شدا له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانى و به‌شێك له ئاماده‌بووانه‌وه خه‌ڵات به‌سه‌ر ده‌رچوانى خولى هه‌ژده‌هه‌مینى ئه‌كادیمیاى پارتیدا دابه‌شكرا.
