سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد
له‌و دیداره‌دا برێت مه‌كگوورك خۆشحاڵیی خۆی بۆ دیداره‌كه ده‌ربڕی و سه‌باره‌ت به كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی ٢٩ی سێپته‌مبه‌ر له هه‌ولێر هاوخه‌میی خۆی به سه‌رۆك بارزانی و گه‌لی كوردستان ڕاگه‌یاند، هه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی له سه‌رۆك بارزانی كرد.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری عێراق ستایشی ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی كرد له به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ دیاربه‌كر به سه‌ردانێكی مێژوویی وه‌سف كرد.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی عێراقیش یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری عێراق خۆشحاڵیی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ربڕی و هیوای خواست هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی هه‌موولایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی پێشهاته‌كان به‌رده‌وام بێت.
له به‌رانبه‌ریشدا سه‌رۆك بارزانی وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، ڕایگه‌یاند كه كێشه‌ی سه‌ره‌كی به‌رده‌م یاسای هه‌ڵبژاردن و یاسای بودجه نه‌بوونی سه‌رژمێرییه‌كی ورد و متمانه‌پێكراوه و پێویسته ئه‌و سه‌رژمێرییه ئه‌نجام بدرێت. باسكردنی ڕه‌وشی ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
