هه‌ولێر .. له‌ پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت له‌نزیك گوندی ترپه‌ سپییه‌ (3) كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا

 هه‌ولێر .. له‌ پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت له‌نزیك گوندی ترپه‌ سپییه‌ (3) كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا
رزگار كۆچه‌ر ،، ئه‌مرۆ كاتژمێر 11ى پێش نیوه‌رۆ له‌ ئه‌مبارێكى نه‌وت و گاز له‌ ته‌نیشت گوندى ته‌رپه‌ سپیان سێ كرێكار كه‌ دوانیان عه‌ربن و یه‌كیان كورده‌ و خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن و سێ كرێكارى تریش به‌ هۆى ناسه‌قام گیرى بارى ته‌ندروستیان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنی رۆژئاوا ده‌كرێن .

نه‌قیب زیاد له‌ به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌م رووادوه‌ به‌ كوردستان تىڤى راگه‌یاند كه‌ هۆكاره‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ ئه‌م سێ كرێكاره‌ له‌ كاتى پاك كردنه‌وه‌ى ئه‌مباره‌كان ژهراوى بوون پاشان خنكاون جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌م پاڵه‌وگایه‌ پاڵه‌وگایه‌كى ئه‌هلیه‌ .
Top