لە قەزای داقووق دوو تیرۆرستی داواکراو دەستگیر کران
ملازم \"فەرھاد حەمەعەلی\"" بەڕێوبەری ھۆبەی راگەیاندنی ئاسایشی کەرکوک بە ئاژانسی پەیامنێر راگەیاند: بەپێی چەند زانیارییەکی ھەواڵگری و دوای چاودێریەکی ورد ھێزەکانمان لە ھەڵمەتێکدا لەناو شارۆچکەی داقووق توانیان دوو تیرۆریستی داواکراو دەستگیر بکەن.
فەرهاد حەمەعەلی گوتی: ناوی تیرۆریستەکان \""ک.ح.ع\"" و \""ع.ج.ع\""ـه و ئەم دوو تیرۆریستە خەڵکی گوندی \""غێدە\""ی سەربە شارۆچکەی داقووقن و داواکراون لەلایەن داد گای کەرکوکەوە بەپێی مادەی ٤ی تیرۆر و دەستیان ھەیە لە ژمارەیەک کاری تیرۆریستی.
حەمەعەلی گوتی: دوای دەستگیر کردنیان رەوانەی دادگای کەرکوک کراون."
