گه‌وره كچان 15 ملیۆن دیناریان پێده‌درێت
عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا به (باس)ی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2014 پڕۆژه‌یه‌كی ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه بۆ پێدانی قه‌رز به گه‌وره كچان.
وتیشی: \"به پێی پڕۆژه‌كه هه‌ر گه‌وره كچێك ده‌توانێت له یه‌ك ملیۆن دینار تا 15 ملیۆن دینار وه‌ربگرێت دواتر به قیست قه‌رزه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه، بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 15 ملیار دیناری ته‌رخان كردووه\"".
به پێی مه‌رج و رێنمایه‌كانی پرۆژه‌ی قه‌رزی بچووك، هه‌ر گه‌نجێك كه ته‌مه‌نی له نێوان 16 بۆ 35 ساڵ بێت و بێكار بێت ده‌توانێت سوودمه‌ند بێت له پرۆژه‌ی قه‌رزی بچوك كه له یه‌ك ملیۆن دیناره‌وه تا 15 ملیۆن دینار ده‌توانێت وه‌ربگرێت، به‌ڵام وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار ئاماژه به‌وه ده‌كات گرنگی پرۆژه‌كه‌ی ئێستایان له‌وه‌دایه كه ئه‌و گه‌وره كچانه‌ی كه ته‌مه‌نیان گه‌یشتوه‌ته 45 ساڵ كه هاوشێوه‌ی قه‌رزی بچووك ده‌توانن ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌ربگرن.
به پێی دواین ئامار تا ئێستا له پرۆژه‌یی قه‌رزی بچووك نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار گه‌نج سوودمه‌ند بوون و 60 ملیار دیناریان وه‌ك قه‌رز پێدراوه.
عه‌باس ئه‌كره‌م ئاشكراشیكرد: ئه‌و پڕۆژه‌یه له بودجه‌ی 2014 پاره‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت و جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئه‌و پاره‌یه‌شی كه به گه‌وره كچان ده‌درێت مینحه نیه، به‌ڵكو قه‌رزه و به قیست وه‌رده‌گیرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كانی پێدانی قه‌رزه‌كه ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی وتی: \""ده‌بێت ته‌مه‌نی 45 ساڵ بێت، كه‌فیلێكی هه‌بێت فه‌رمانبه‌ر بێت موچه‌كه‌ی ملیۆنێك دینار بێت یان به دوو كه‌فیل موچه‌كه‌یان ملیۆنێك دینار بێت، بۆ پڕۆژه‌یه‌ك پاره‌كه داوا بكات\"".
خه‌ندان "
