داوودئۆغڵو داوای لێبوردنی لە شڤان پەروەر کرد

داوودئۆغڵو داوای لێبوردنی لە شڤان پەروەر کرد
ئەحمەد داوودئۆغڵو دەڵێت لەسەر ئەو سیاسەتەی بووە ھۆی دوورخستنەوەی لە وڵات داوای لێبوردنم لە شڤان پەروەر کرد.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەحمەد داوودئۆغڵو گوتی: \"رۆژی شەممە لە دیاربەکر چالاکییەکی ھەست بزوێنی لێ بوو. بە رێگادا لەناو پاس من و شڤان پەروەر لە تەنیشت یەک دانیشتبووین، یەکتر دەناسین، نەک تەنیا وەکو وەزیر یان رۆشنبیرێک، بەڵکو وەکو ھاووڵاتیەکی تورکیا لەو تێدەگەم. بۆ ئەو سیاسەتە ھەڵەیەی ئەوی لە وڵاتەکەی دوور خستبووەوە، داوای لێبوردنم لێی کرد. ئێستا سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە پێشوازی لەو دەکا. سەرۆکوەزیران باسی ئەحمەد کایای کرد کە وەکو شڤان لە وڵاتەکەی دوور خرابوویەوە و دوور لە وڵاتەکەی گیانی لە دەست دا. ئەو رۆژانە بوونە رابردوو.\""

داوودئۆغلو بە شڤان بە پەروەری گوت: \""کەی بتەوێ دەتوانی ھاووڵاتیبوونت لە تورکیا بۆ بگەڕێتەوە، من چ مافێکم ھەبێ تۆش ھەمان مافت لە تورکیا ھەیە، نە کەم نە زۆر. من وەزیرم تۆ ھونەرمەند، من و تۆ خاوەن ھەمان مافین."
Top