عوسمان ئۆجەلان: سەردانەكەی بارزانی بە ئاگاداریی ئۆجەلان بووە

عوسمان ئۆجەلان: سەردانەكەی بارزانی بە ئاگاداریی ئۆجەلان بووە
عوسمان ئۆجەلانی برای سەرۆكی زیندانیكراوی پارتیی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە)، دەڵێت سەردانی بارزانی بۆ توركیا دەتوانێت خزمەتی ئاشتیی نێوان كورد و تورك بكات و لەم ساتەوەختەدا ڕێگە لە هەڵگیرسانەوەی شەڕ بگرێت. ئاشكرایشی دەكات كە سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە ئاگاداریی \"ئاپۆ\"" بووە.

عوسمان ئۆجەلانی برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان كە ئەندامی پێشووی كۆنسەی سەرۆكایەتیی پەكەكە بووە بە ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی \""ئاوێنە\""ی ڕاگەیاندووە، \""ئەم سەردانە بە ئاگاداری و ئیتیفاقی پێشوەختە بووە لەگەڵ ئاپۆ، ئەگەر ئاپۆ بیوتایە نا، ئەوا پەكەكە دەیتوانی دژایەتییەكی گەورەی بكات و پەكی بخات، ڕاستە پەكەكە و پەیەدەیش پێیانخۆش نەبوو، بەڵام لە دژیشی نەوەستان و پێشوازیشیان لێ كرد لە شارەوانیی ئامەد.\""

ئۆجەلان سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ باكووری كوردستان بە سەركەوتوو ناو دەبات و ڕوونی دەكاتەوە، \""ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە هەلومەرجێكی هاوشێوەی جەنگی یەكەمی جیهانییە و دوای ئەم شەڕەیش سیستمێكی نوێ دادەمەزرێت كە ڕێككەوتنی كورد و تورك دەبێتە هۆی بەهێزبوونیان، هەربۆیە سەردانی بارزانی لە بەرژەوەندیی پرۆسەی ئاشتیدا دەبینم.\""

ئەو ئاماژەیش دەدات بەوەی كە بزوێنەری ئاشتی بە پلەی یەكەم ئۆجەلان و ئەردۆغانن، بەڵام دەڵێت \""ئەم سەردانەی بارزانیش دەتوانێت پشتگیری ئەو ئاشتییە بكات. ئەم سەردانە بۆ ئەوە نەبووە كە بارزانی شوێنی ئاپۆ بگرێت، بەڵكو پشتگیرییەكی جیددی بوو بۆ ئاشتی لە باكووری كوردستان و ئەو پشتگیرییەیش پێویستە؛ بە حوكمی ئەوەی هەرێمی كوردستان بووەتە ناوەندی تێكۆشانی كورد لە ناوچەكەدا."
Top