تیمێكی هەرێم لەسەماوە و نوگرە سەلمان لەگەڕاندان بەدوای روفاتی ئەنفاكراوان

تیمێكی هەرێم لەسەماوە و نوگرە سەلمان لەگەڕاندان بەدوای روفاتی ئەنفاكراوان
لەئێستادا تیمێكی سەر بەوەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەریمی كوردستان بەهەمانگی وەزارەتی مافەكانی مرۆڤی عێراق لەسەماوە و نوگرە سەلمان بەمەبەستی گەڕان بەدوای رووفاتی ئەنفالكراوانی نوگرە سەلمان لەگەڕاندان.

فوئاد عوسمان گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفاكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەئێستادا تیمێكی تایبەتی سەر بەبەرێوەبەرایەتی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانیحكومەتی هەرێمی كوردستان و بەهەمانگی لەگەڵ وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراقی لەناوچەی نوگرە سەلمان و شاری سەماوەی باشوری عێراق دەستیانكردووە بە گەڕان بۆ دۆزینەوەی روفاتی ئەنفالكراوانی نوگرە سەلمان.

گوتیشی: ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانەی نزیك گرتوكخانەی نوگرە سەلمان هەڵبدرێنەوە بەپێی یاسای ژمارە 5ی ساڵی 2006ی وەزارەتی مافەكانی مرۆڤی عێراق بۆ هەڵدانەوەو پاراستنی كۆمەڵەكان راسپێردراوە.
Top