شاندی دانووستاندنكاری پارتی و گۆڕان كۆبوونەوە

 شاندی دانووستاندنكاری پارتی و گۆڕان كۆبوونەوە
دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە نزیكەی 2 كاژێری خایاند، شاندی دانووستاندنكاری پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی گەیشتنە بارەگای سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی.

نێچیرڤان بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت ‌و شاندی دانووستاندنكاری یاوەری، لەگەڵ شاندی دانووستاندنكاری بزووتنەوەی گۆڕان، كە نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتیی بزووتنەوی گۆڕان سەرۆكایەتی دەكات كۆبو‌ونەوە بەمەبەستی تاووتوێكردنی چۆنێتی پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

شاندەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتوون لە (نێچیرڤان بارزانی، فازڵ میرانی، ئازاد بەرواری، رۆژ نوری شاوێس، مەحموود محەممەد ‌و دڵشاد شەهاب).

شاندی گۆڕانیش بریتین لە (نەوشیروان مستەفا، جەلال جەوهەر، محەممەد تۆفیق رەحیم، د.ئاكۆ محەممەد، ئارام شێخ محەممەد ‌و مستەفا سەید قادر).






رووداو
Top