لەكەركوك ئافرەتێك خۆی دەسوتێنێت
بەهۆی كێشە كۆمەڵایەتیەكانەوە زۆریك لەئافرەتان ڕووبەرووی مەرگ دەبنەوە لە كەركوك ، سەبارەت بەمەش ژنێك بەناوی (م.ن.ص) كەتەمەنی 33 ساڵە بەهۆی بوونی كێشە لەگەڵ پیاوەكەی خۆی سوتاندو دواتر گیانی لەدەست دا .
عەقید یاسین حەسەن لە لێدوانیَكی تایبەتدا بەئاژانسی پەیامنێری گووت : ئەو ئافرەتە تەمەنی 33 ساڵە لەگەرەكی بوراخ ، بەهۆی هەبوونی كێشەی كۆمەڵایەتی لەگەڵ پیاوەكەی پەنای بردۆتە بەرخۆسووتاندن ئاگری لەخۆی بەرداوە دواتر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بەرلەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە
عەقید یاسین گووتی : لێكۆلینەوە لەڕووداوەكە بەردەوامە .
